بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزانی ئاماری ساڵی ڕابرووی بڵاوكردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزانی ئاماری ساڵی ڕابرووی بڵاوكردەوە

پەیامی کورد... بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزانی ئاماری ساڵی ڕابرووی بڵاوكردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان وخێزان ڕایدەگەیەنێت ساڵی ڕابردوو 44 ئافرەت کوژراون ووتیشی: و کار دەکەین بۆ کردنەوەی بەڕێوەبەراتییەکیش لە پارێزگای هەڵەبجە.

فێنک شەفیق، بەڕێوەبەری گشتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: ساڵی ڕابردوو 15 هەزار و 897 دۆسیەمان هەبوو، تا ئێستا چوار هەزار و 946 دۆسیە لەژێر لێکۆڵینەوەدان و هەشت هەزار و 643 دۆسیەش یەکلایی بوونەتەوە، لەناو ئەو دۆسیانەدا دوو هەزار و 605 دۆسیە بۆ دادگا ڕەوانە کراون.

ئەوەشی خستەڕوو: ساڵ بە ساڵ جۆری توندوتیژییەکان دەگۆڕێن و ڕێژەکانیان جیاواز دەبن، ئەوانەی ساڵی ڕابردوو تۆمار کراون بریتین لە 44 حاڵەت کوشتنی ئافرەت و سێ هەزار و 515 حاڵەت لێدان و سێ هەزار و 404 حاڵەت شەڕکردن و دوو هەزار و 59 حاڵەت هەڕەشە و 539 حاڵەت ناپاکی و 420 حاڵەت جێنودان و 276 حاڵەت فێڵ و 244 حاڵەت بوختان و بەگشتی قوربانییەکان 16 هەزار و 419 کەس بوون کە قوربانیانی مێ 10 هەزار و 960 حاڵەت و نێرینە پێنج هەزار و 459 قوربانی بوون.

ڕوونی شی كردەوە: هەر لە ساڵی ڕابردوودا 10 هەزار و 305 کەس پەیوەندییان بە هێڵی گەرمی 119ـوە کردووە. دوو هەزار و 555 کەس چوونەتە سەنتەری خزمەتگوزاریی خێزانی بۆ پێشکەشکردنی هاوکاریی یاسایی و دەروونی و ئاشتەوایی بۆ 826 دۆسیە کراوە و سەردانی سێ هەزار و 224 کەس کراوە بۆ گەڕان بەدوای توندوتیژیدا، کە لەو سەردانانەدا 447 فەرمانی گرتن بۆ ئەنجامدەرانی توندوتیژی دەرچووە و بەو هۆیەوە زیاتر لە 600 تۆمەتبار دەستگیر کراون و 534 تۆمەتباری ئەنجامدانی توندوتیژییش دەستگیر نەکراون، بۆ هۆشیاریی کۆمەڵایەتییش حەوت هەزار چالاکی ئەنجام دراون و 45 هەزار کەس لێیان سوودمەند بوون.

ئاماژەی بەوەشدا: نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە بازیان و زاخۆ و حاجیاوا کراوەتەوە و کار دەکەین بۆ کردنەوەی بەڕێوەبەراتییەکیش لە پارێزگای هەڵەبجە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە