داعش ئاماری هێرشەکانی لە سوریا و عێراق ڕاده‌گه‌یه‌نێت

داعش ئاماری هێرشەکانی لە سوریا و عێراق ڕاده‌گه‌یه‌نێت

پەیامی کورد... داعش ئاماری هێرشەکانی لە سوریا و عێراق ڕاده‌گه‌یه‌نێت



رۆژنامەی ئەلکترۆنی ئەنبا سەر بە داعش ئاشكرایده‌كات هەفتەی رابردوو لە سوریا و عێراق و بەشێک لە ئەفریقا و ئاسیا چه‌ند هێرشێكی ئەنجام داوە.

دوێنێ هەینی 19_ی ئاب-ی 2023 ، رۆژنامەی ئەلکترۆنی ئەنبا سەر بە داعش بڵاویکردەوە، هەفتەی رابردوو چەکدارەکانی پێنج هێرشیان لە سوریا ئەنجامداوە، کە سێ لەو هێرشانە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” بوون، و دوو لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی حکومەتی سوریا بووە، کە لە ئەنجامدا 54 کەس کوژراون و بریندارکراون.

باسی له‌وه‌ش كردووه‌، چەکدارانی لە عێراق، سوپای عێراقیان لە دیالە و کەرکوک و سەڵاحەدین کردۆتە ئامانج و لە ئەنجامدا هەشت کەس بوونە قوربانی و دوو ئۆتۆمبێلی سەربازیان تێکشاندووە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌،لە رۆژئاوای ئەفریقاش، 5 کە بە دەستی چەکدارانی داعش کوژراون و بریندارکراون، لە ئەفریقای ناوەراستیش دوو هێرشی بڵاوکردەوە کە لە ئەنجامدا 15 کەس کوژراو و بریندار بوونەتەوە.

ئه‌وه‌شی خستۆته‌روو، لە رۆژهەڵاتی ئاسیادا یەک هێرشی کردوە کە بەهۆیەوە دوو کەس کژراون و هەشتی دیکەش برینداربوونە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە