کچێکی کورد لە سەقز سزای بەندکران و لێدانی قامچی بە سەردا سەپا

کچێکی کورد لە سەقز سزای بەندکران و لێدانی قامچی بە سەردا سەپا

پەیامی کورد... کچێکی کورد لە سەقز سزای بەندکران و لێدانی قامچی بە سەردا سەپا


پەریا کەریم عەدنانی، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز کە لە ڕەوتی بەرخۆدانی جەماوەریی ئەم شارە لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە بانگ کرابوو و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای بەندکران و لێدانی قامچی بەسەردا سەپێندرا.


بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا پەریا کەریم عەدنانی، تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی سەقز بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە کردن لە دژی نیزام" و "بانگەشە بۆ حیزبە کوردستانییەکانی بەرهەڵستکاری حکومەت" لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سزای ٤ مانگ بەندکران و ١٨ جار لێدانی قامچی بەسەردا سەپێندراوە.

کە ئەم سزایە لەلایەن لقی ١٠٥ی دادگای تاوانەکانی ٢ لە سەقز و بە سەرۆکایەتی دادوەر کەیوان جەهانی بەسەر ناوبراودا سەپاوە.


شیاوی ئاماژە پێدانە کە، پەریا کەریم عەدنانی لە ڕەوتی شۆڕشی ژینادا لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە بانگ کرابوو و دوای لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی و هەتا تەواوبوونی پرۆسەی دادگایی کردنەکەی ئازادکرابوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە