پەیامی کورد … یه‌كه‌م حاڵه‌تی ئۆمیكرۆن له ئێران تۆمار كرا
وەزارەتى تەندروستى ئێران تۆمارکردنى یەکەم حاڵەتى توشبوون بە نەوەى گۆڕاوى کۆرۆنا ناسراو بە "ئۆمیکرۆن" ى راگەیاند.
19 کانونی یەکەمی 2021 کەمال حەیدەرى جێگرى وەزیرى تەندروستى ئێران بە تەلەفزیۆنى فەرمى وڵاتەکەىڕاگه‌یاندووه"توشبووەکە بە ئۆمیکرۆن لە ناوەڕاستى تەمەنیدایە و بەم دواییانە لە ئیماراتەوە گەڕاوەتەوە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه "رێوشوێنى پێویست بۆ گەرەنتینکردنى ئەو توشبووە گیراوەتەبەر کە لە تاران دەژى، ئەوەش یەکەم توشبووى نەوەى گۆڕاوى کۆرۆنایە لە ئێران".
بەپێی ئامارەکانى تەندروستى ئێران، تا ئێستا 131083 حاڵەتى مردن بە کۆرۆنا تۆمارکراوە لەگەڵ زیاتر لە شەش ملیۆن توشبوو.
به‌گوێره‌ی رادیۆ فه‌ردا، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش بڵاوی كرده‌وه، ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو كه به ئۆمیكرۆن ناسراوه، له 89 وڵاتی دنیا تۆمار كراوه.
له ئه‌وروپا سه‌رجه‌م رێوڕه‌سمه‌كانی سه‌ری ساڵی نوێ هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه، به‌شێك له وڵاتان ده‌ستیان به گرتنه‌به‌ری رێكاری نوێی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كردووه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە