لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، سەربازێکی کورد بە ناوی "نەریمان شەهبازی"، دانیشتووی گەڕەکی "شەریف ئاوا"ی تیکاب، لە بەندەر عەباس بە چەک تەقەی لە خۆی کردووە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە.
بە ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە لە یەکێک لە بنکە سەربازییەکانی شاری بەندەرعەباس سەرباز بووە و بەهۆی هەندێک کێشە و ناکۆکی لەگەڵ بەرپرسانی نیزامی و سەربازی بنکەکەوە، خۆی کوشتووە.
تەرمی ئەو سەربازە ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی خەزەڵوەر بەرامبەر بە ٢ی نۆڤەمبەر ، لە زێدی خۆی ئەسپەردەی خاک کرا.
هەر لە بابەتێکی پەیوەندیدار، ڕۆژی دووشەممە ١ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١، هاووڵاتییەک بە ناوی "پەریسا زەندی"، تەمەن ۲۳ ساڵ و خەڵکی سنە، بەهۆکاری ناڕوون کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ئەو هاووڵاتییە خەڵکی شارەکی "حەسەن ناوا"ی سنەیە و لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە خۆی کوشتووە.
تەرمی پەریسا زەندی بۆ تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان ڕەوانەی پزیشکی یاسایی کراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە