پەیامی کورد ... ئایا هێزی ئەتۆمی ئەمریکا زیاد دەکرێت ؟؟؟
ئەمریکا بە نیازە پۆتانسیەلی ئەتۆمی خۆی نوێ و بەڕۆژی بکاتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، جێنیفر گرینهۆڵم ، وەزیری ووزەی ئەمریکا دوێنێ ٨ی ئەیپریل ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە ویلایەتەیەکگرتووەکان بە نیازە وەکوو هۆکارێکی هێڵەرەوە لە بەرامبەر ووڵاتانی دیکەدا پۆتانسیەل و هێزی ئەتۆمی خۆی بەڕۆژ و نوێ بکاتەوە .
ئەو هەروەها لە بەردەوامیدا ووتی : " ئێمە دەبێ پۆتانسیەلی ئەتۆمی خۆمان مۆدێڕنیزە بکەین ، دەبێ زەڕادخانە ئەتۆمییەکانی خۆمان بپارێزین و ئاگادریان بین تاکوو بۆ کەڵک وەرگرتن لەم هیزە ، ئەمن و کارامە بن . ئێمە بەردەوامی بەم کارە دەدەین تاکوو ببینە بەربەست لە داگیرکاری ئەتۆمی لە لایەن وولاتانی دیکەوە
هەرچەندە وەزیری ووزەی ئەمریکا بە دیاریکراوی ناوی لە هیچ ووڵاتێک نەهێناوە و ئاماژەی داگیرکاری و دەرگیری لە لایەن کامە ووڵاتەوە بێت نەکردووە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە