پەیامی کورد ... سه‌رۆك بارزانی بە بۆنەی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زان، له په‌یامێكدا پیرۆزبایی له موسڵمانانی كوردستان و جیهان ده‌كات و ئەمەش دەقی په‌یامه‌كه‌یه:
بسم الله الرحمن الرحیم
(شهر رمضان الذی انزل فیه القرآ‌ن هدى للناس وبینات من الهدى و الفرقان)
صدق الله العظیم
به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه، گه‌رمترین پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان به گشتی و كوردستان و عێراق به تایبه‌تی ده‌كه‌م. هیوادارم هاتنه‌وه‌ی مانگی پڕ به‌ره‌كه‌ت و ره‌حمه‌تی ڕەمەزان ببێته مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ گه‌لی كوردستان و عێراق و هەموو مرۆڤایەتی و کۆتاییهاتنی تیرۆر و توندڕۆیی و بڵاوبوونەوەی ئاشتی و پێکەوەژیان و ئاسوودەیی بۆ هەموو مرۆڤایەتی.
مەسعوود بارزانی
٣٠ـی شەعبان ١٤٤٠ـی کۆچی
٥ ـی٥ـی٢٠١٩
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە