پەیامی کورد ... ڕابەری باڵای ئێران : چیتر كۆمه‌ڵگا و رژێمى ئه‌مریكا سه‌رنجڕاكێش نین و لە عێراق و سووریاش دەردەکرێن .
عه‌لى خامنه‌یى رابه‌ری باڵاى شۆڕشى ئیسلامى ئێران رایگه‌یاند، هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عیراق و سووریاش ده‌رده‌كرێن، چوونكه پشتگیریكردنى تیرۆر و هه‌ڵگیرساندنى شەڕ و ئه‌و زوڵمه‌ى ده‌یكات بوه‌ته هۆى ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌و ووڵاته له به‌شێكى گه‌وره‌ى جیهاندا.
خامنه‌یى له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ خوێندكارانى زانكۆ له رێگه‌ى دیدارێكى ڤیدیۆییه‌وه وتى "هه‌ڵسوكه‌وته ماوه درێژه‌كانى ئه‌مریكا له هه‌ڵگیرساندنى شەڕ و پشتگیریكردنى ئه‌و حكوومه‌تانه‌ى ناوبانگیان خراپه و پاڵپشتیكردنی تیرۆر و زوڵم و ئه‌و جۆره كردارانه بوه‌ته‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و ووڵاته له به‌شێكى گه‌وره‌ى جیهاندا ڕه‌تبكرێته‌وه".
هه‌روه‌ها عه‌لی خامنه‌یی جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، ئه‌مریكییه‌كان له عیراق و سووریا ده‌رده‌كرێن.
رابه‌ری باڵاى شۆڕشى ئێران ، چیتر كۆمه‌ڵگا و رژێمى ئه‌مریكا سه‌رنجڕاكێش نین و ئه‌و ووڵاته له‌لایه‌ن زۆرێكه‌وه ره‌تده‌كرێته‌وه، ئێرانیش له‌پێشه‌وه‌ى ململانێیه‌كی مه‌زندایه له‌گه‌ڵ به‌ره‌ى زوڵم.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە