بزووتنەوەیەکی میلیشیایی نوێ سەر بە ئێران بە ناوی عەهدۆڵڵا لە عێراق دامەزرا

بزووتنەوەیەکی میلیشیایی نوێ سەر بە ئێران بە ناوی عەهدۆڵڵا لە عێراق دامەزرا

پەیامی کورد    ...     بزووتنەوەیەکی میلیشیایی نوێ سەر بە ئێران بە ناوی عەهدۆڵڵا لە عێراق دامەزرا

سوپاى قودسى کۆمارى ئیسلامى، بزووتنەوەیەکی نوێی شیعەی لە عێراق دامەزراند بە ناوى "بزووتنەوەی عەهدۆڵڵا ".
 ئەم هێزە لە لایەن هاشم حەیدەری ئاخوندێکى شێعەى سەر بە کۆمارى ئیسلامى سەرۆکایەتى دەکرێت!

 هاشم حەیدەرى بە ئاشکرا لە کاتى دامەزراندنی بزووتنەوەکەىدا ڕایگەیاند : دەبمە ڕۆڵەی عەهدۆڵڵا و ئیمام خامنەیی و خومەینی لە عێراق. ئامادەین بۆ بەدواکەوتنى گەورە مەرجەعى شێعەکان عەلی سیستانی.
 ئامادەین گیانی خۆمان بکەینە قوربانى لەم پێناوەدا. بزووتنەوەکەمان بۆ هەڵبژاردن دانەمەزراوە.
 بەڵام لە هەڵبژاردنەکان گەل ئاراستەی دەکەین تا کەسى گونجاو هەڵبژێرن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە