پەیامی کورد ... مانۆڕیکی نهێنی سەبارەت بە چۆنیەتی شەڕی ئەتۆمی لە لایان ناتۆ وە ئەنجام دەدرێت .
هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" له مانۆڕێكی سه‌ربازیی نهێنیدایه له ئه‌ڵمانیا، كه خۆئاماده‌كردن بۆ جه‌نگی ئه‌تۆمی و سیناریۆكانی ئه‌و جه‌نگه له‌خۆده‌گرێت.
ڕۆژنامه‌ی " گرۆنین زێیتونگ "ی ئه‌ڵمانی ئاشكرایكردووه، له هه‌فته‌ی رابردووه‌وه هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی " ناتۆ "، له ئه‌ڵمانیا ده‌ستی به مانۆڕێكی سه‌ربازیی نهێنی كردوه، كه راهێنان كراوه له‌سه‌ر جه‌نگی ئه‌تۆمی و سیناریۆكانی ده‌ستپێكی جه‌نگێكی له‌و شێوه‌یه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئام رۆژنامه ئه‌ڵمانییه‌ه ، له‌و مانۆڕه نهێنییه‌دا فڕۆكه‌ی تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی به‌كارهاتووه، ئه‌ڵمانیاش به پۆلێك له فڕۆكه به‌شداری له مانۆڕه‌كه‌دا كردوه.
هەروەها ئەم رۆژنامه‌یە ناوی هیچ ووڵاتێكی دیكه‌ی ناتۆی نه‌هێناوه، كه بە شێوەیەک به‌شدار بوون له‌م مانۆڕه نهێنییه‌دا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە