پەیامی کورد... ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. لە یەک مانگدا ١٢ کورد لە سێدارە دراون
لە ماوەی مانگی ئایاری ڕابردوودا ئاماری پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەری دەخات، لانی کەم ١٢ زیندانیی کورد لە سێدارە دراون، سێ کۆڵبەریش گیانیان لەدەستداوە.
ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماری پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە مانگی ئایاردا بڵاو کردەوە و ئاشکرای کردووە، لە مانگی ڕابردوودا ١٢ زیندانیی کورد لە سێدارە دراون، هەشت بەندکراو بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست، سێ کەس بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر و یەکێک لە بەندکراوەکانیش ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو بە تۆمەتی سیاسی لە سێدارە درا.
ئاماژە بەوەش کراوە، زیندانییەکی خەڵکی کرماشان دوای ئەوەی ئازادکراوە لە ماوەیەکی کەمدا بە ڕووداوێکی گوماناوی گیانی لەدەست داوە.
هەروەها بەپێی ئامارەکە لە مانگی ڕابردوودا، ١٨ کۆڵبەری کورد بوونەتە قوربانی کە سیانیان گیانیان لەدەستداوە و یەکێکیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە