پەیامی کورد ... بی بی سی بەریتانی زانیاری لە بنکە سەربازییەکی ئەمریکا لە هەولێر بڵاو دەکاتەوە .
بە پێێ هەواڵی ئاژانسی بی بی سی بەریتانی زانیاری سەبارەت بە ئەو بنکە سەربازییەی ئەمریکا لە هەولێر بڵاودەکاتەوە کە لەلایەن ئێرانەوە بۆردومانکرا و ئاشکرایدەکات، مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوو ئەو بنکەیە سەربازی ١٣دەوڵەتی تێدابووە.
ئاژانسە هەواڵییە هەروەها ڕایگەیاندووە : "مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوو، سوپای ئەمریکا رایگەیاند ئەو بنکە سەربازییە نزیکەی سێ هەزار و ٦٠٠ سەرباز و کارمەندی لەخۆگرتوە کە خەڵکی ١٣ ووڵاتی جیاواز بوون".
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو بنکە سەربازییە بەمەبەستی راهێنان بە هێزە ناوخۆییەکان بەکاردەهێنرێت.
ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ ئێران لە "تۆڵەی کوژرانی قاسم سلێمانی" و لە رێگەی ژمارەیەک مووشەکەوە بنکەی عین الاسد تایبەت بە ئەمریکییەکانی لە پارێزگای ئەنبار و بنکەی هێزەکانی ئەمریکای لە هەریر بۆردومانکرد کە نزکترین بنکەی ئەمریکییە لە سنوری ئێران و دەکەوێتە سنوری پارێزگای هەولێر، بە گوێرەی فەرماندەکانی ئەمریکاش بۆردومانەکە زیانی نەبوە و هێزەکانیان سەلامەتن.
ئەمریکاش کە رێککەوتنی ستراتیژی لەگەڵ عێراقدا هەیە، بەهۆی کردنە ئامانجی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس هێزەکانی لەو وڵاتەدا خستوەتە حاڵەتی ئامادەباشییەو و مارک ئیسپەر وەزیری بەگری ئەمریکا رایگەیاند "هێزەکانمان لە عێراق دوبارە رێکدەخینەوە و پلانی کشانەوەمان نیە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە