بە پێی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی عێراق سێ بەڕێوبەرایەتی کارەکانیان ڕادەگیرێت

بە پێی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی عێراق سێ بەڕێوبەرایەتی کارەکانیان ڕادەگیرێت

پەیامی کورد    ...   بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات، وەزارەتی ناوخۆی عێراق، كاروباری بەڕێوبەرایەتییەكانی " ڕەگەزنامە، باری شارستانی، پاسپۆرت و نشینگە " بۆ ماوەی هەفتەیەك رادەگرێت.
بەپێی راگەێندراوێكی وەزارەتی ناوخۆی عیراق، بەمەبەستی خۆپاراستن و سەلامەتی تەندرووستی ئەفسەران و كارمەندان وەزارەتی ناوخۆ لەسەرانسەری عیراق و بۆ زاڵ بوون بەسەر بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی كۆرۆنا بڕیاریداوە لە رۆژی یەكشەممە ٠١/٠٣/٢٠٢٠ ەوە سەرجەم كارەكانی دەركردنی بەڵگەنامە لە فەرمانگەكانی بەغداو هەموو پارێزگاكانی دیكەی عێراق بۆ ماوەی هەفتەیەك رابگیرێت ئەوانیش بریتین لە:
1-ڕاگرتنی كارەكانی هەردوو بەڕێوبەرایەتی " رەگەزنامەو باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگە " و  " بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆ " لەبەرئەوەی قەرەباڵغی یەكی زۆری هەیە رۆژانە بەهۆی سرووشتی كارەكانیانەوە، هەروەها پشت دەبەستێت بەو ئامێرانەی بەركەوتەی ڕاستەوخۆیان هەیە لەگەڵ هاووڵاتیان .
2-ڕاگرتنی ئەو خولانەی بۆ ماوەی  ١٥ رۆژ بەمەرجێك دوای تەواوبوونی ئەو ماوەیە دەستپێبكەنەوە بەپێی پرۆگرامی بڕیار لەسەردراو.
3-سەرجەم یەكە راهێنانییەكان ئاگاداربكرێنەوە و چۆڵ بكرێن لە خوێندكارەكان لە ماوەی ( 27-2-2020 تا 7-3-2020).
4-ئاگاداركردنی سەركردایەتی كارەهاوبەشەكان سەبارەت بە خولەكانی راهێنان لەگەڵ هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی ئەو رێكخراوانەی پاڵپشتی وەزارەت دەكەن لە ناوخۆی (عیراق).
5-قەدەغەكردنی كۆبونەوە سەرجەم فەرمانگەكانی سەربە وەزارەتی ناوخۆ .
6-راگرتنی لیژنەی پزیشكی یەكان لە بەڕێوبەرایەتی خزمەتگوزاری پزیشكی لە ماوەی( 27-2-2020 تا 7-3-2020).
٦- پێشوازیكردن لە نەخۆشەكان لەلایەن نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ( علی اسماعیل صالح) سەربەخزمەتگوزاری پزیشكی بۆ حاڵەتە كتوپڕەكان لەو ماوەیەدا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە