وەزیری ووزەی عەرەبستانی سەعوودی سەبارەت بە چارەنووسی ئۆپێک چەند شتێکی ڕاگەیاند
بە گوێرەی ڕاپۆرتێک لە ڕۆژنامەی " واڵ ستریت ژۆرناڵ " خالد ئەلفەلاح وەزیری ووزەی عەرەبستانی سەعوودی ڕایگەیاند کە دەزگای ئۆپێک هەڵناوەشێتەوە .
بە پێی نووسراوی ڕۆژنامەی " واڵ ستریت ژۆرناڵ " بنکەی لێکۆڵینەوەی نەوتی بە ناوی " King Abdullah Petroleum Studies and Research Center, KAPSARC" لە حاڵی خوێندنەوەی پێشهاتە لە ناکاوەکانن بەرامبەر بازاڕی نەوت لە حاڵەتی هەڵوەشاندنەوەی دەزگای ئۆپێک ە .
بڵاوکراوەی ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند کە هەندێک لە کارمەندانی بنکە ، ڕاوێژکارانی ووزەی عەرەبستانی سەعوودی و کۆمپانیای " سەعوودییە ئارامکۆ " هەن .
ئەلفەلاح ووتی : " دەتوانم بە دڵنیاییەوە بلێم کە بەرنامەیەک لە ڕاستای هەڵوەشاندنەوەی دەزگای ئۆپێک نییە . "
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە