بڵێی ئەمریکا و ناتۆ هاوکاری سەربازی و چەک ڕادەستی تورکیا بکەن  ؟؟؟

بڵێی ئەمریکا و ناتۆ هاوکاری سەربازی و چەک ڕادەستی تورکیا بکەن  ؟؟؟

پەیامی کورد    ...     بڵێی ئەمریکا و ناتۆ هاوکاری سەربازی و چەک ڕادەستی تورکیا بکەن  ؟؟؟

نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ پرسی سووریا رایگەیاند، لەئێستادا لەگەڵ هاوپەیمانی ناتۆ پرسی پێشکەشکردنی هاوکاری سەربازی بە تورکیا لەئێدلیب تاوتوێدەکەن.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز ئەمرۆ سێشەممە، جەیمس جێفری، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ پرسی سووریا بەڕۆژنامەنووسانی راگەیاند، لەئێستادا لەگەڵ هاوپەیمانی ناتۆ پرسی پێشکەشکردنی هاوکاری سەربازی بەتورکیا لەئیدلیب تاوتوێدەکەن و لەو ڕووەوە هەنگاوی پێویست دەگرنەبەر ئەگەر بێت و ڕووسیا و حکوومەتی سووریا ئاگربەست بشکێنن.
جێفری راشیگەیاند، تاوتوێی ئەو هەنگاوانە دەکەین کە ناتۆ دەتوانێت بیاننێت بۆ هاوکاریکردنی تورکیا لەئیدلیب.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو ئەگەرێک لەبەردەمدایە، بەڵام پێویستە تورکیا هەڵوێستی خۆی لەبارەی کڕینی سیستەمی دژە مووشەکی (S-400) لەڕوسیا یەکلایی بکاتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە