پەیامی کورد ... زەریف هەڕەشەی بەرەنگاربوونەوەی بەرامبەری لە ترامپ کرد
بە پێی ڕاپۆرتێک ، مەحەمەد جەواد زەریف ، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە ووتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی سویسڕی " بازلێرتسایتوونگ " ووتی : ترامپ حەزی لە سەدمەیە " لە سەرسووڕمان " و هەر بەم هۆیەوە ئێمەش لەگەڵ ئەو هەمان کار دەکەین و تووشی سەدمەی دەکەین " تووشی سەرسووڕمانی دەکەین ".
ئەو لە ووڵام بەوەی کە ئێران تا چ کاتێک لە ڕێکەتننامەی ئەتۆمی دا دەمێنێتەوە ووتی : " ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ سەر داوای خەڵک . کەمینەیەکی زۆر بە هێز و توانا لە ووڵاتی ئێمەدا دژی بەرجام بوون بەڵام ئەگەر خەڵک تووڕە ببن ئەم گرووپە لەوانەیە بە زوویی ببێتە ڕادەی هەرە زۆر . لە پرس و ڕایەکی گشتی دا نیشان دەدات کە بەردەوام ٥١ لە سەدی خەڵک لە مانەوە لە سەر بەرجام پاڵپشتی دەکەن . بەڵام ئێمە ناتوانین لە ڕاستای پێچەوانەی داواکاری خەڵک دا بجووڵێینەوە .
بە ئەنجامدانی بەرجامی ٢ کێشەی ئێران چارەسەر ناکرێت و بەرجامی سەرەکی لە ناوخۆی ئێرانە و ئامانجی سەرەکی دوژمنان بی ناسنامە کردن ، بێ هێزکردن و لەگەڵ خاک یەکپارچە کردنی ئێرانە . هەموو گەلی ئێران بێ جیاوازی ئێرانیان خۆش دەوێت و هەموو ئەو کەسانەی کە لەوانەیە وەکوو نەمایشێک لەگەڵ ئەوان کێشەمان هەبێت هەمووان نیزامەکەی خۆیانیان خۆش دەوێت . کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوخۆی خۆی هێز درووست کردووە قووەت و هێزیان هەیە و گرینگترین کاردانەوەی ئەوان لە سەر ناوچەکە زۆر دیار و بەرچاوە ."
زەریف هەروەها ڕایگەیاند : ئەگەر هەموو موشتەرییەکانی " نەوتی " ئێران بڕیار بدەن کە لە بەرامبەر بە هەڕەشەکانی ئەمریکا سەر خوار بکەن لەم حاڵەتەدا ئێرانیش کەل و پەل و شتی دیکەی هەیە . من لەمبارەوە هیچ ناڵێم . ترامپ حەزی لە سەدمەیە و هەر بەم هۆکارەوە ئێمەش لەگەڵ ئەو هەمان کار دەکەین و تووشی سەدمەی دەکەین . ئێستا هەموو بازاڕی ئێمە لە دەرەوەی ئەورووپایە و ئەورووپا لە حاڵی ئێستادا داوای نەوت لە ئێمە ناکڕێت و بە ئاگادارییەوە دەڕوانێتە گەمارۆوەکان .
لەم ووتووێژەدا هەروەها بە تێکهەڵچوونەکانی نێوان هێزەکانی ئیسرائیل و ئێران ئاماژە کرا و وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بە ڕەت نەکردنی ئەگەری بەرەوڕوویی سەربازی لەگەڵ ئیسرائیل هەروەها رایگەیاند : ئێمە هێزەکانی خۆمان دەپارێزین .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە