تورکیا ڕێکەوتنەکەی نێوان بەحرەین و ئیسرائیل مەحکووم دەکات

تورکیا ڕێکەوتنەکەی نێوان بەحرەین و ئیسرائیل مەحکووم دەکات

پەیامی کورد    ...     تورکیا ڕێکەوتنەکەی نێوان بەحرەین و ئیسرائیل مەحکووم دەکات

تورکیا بەرامبەر بە بەیاننامەی هاوبەسی نێوان ئەمریکا ، بەحرەین و ئیسرائیل سەبارەت بە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان مەنامە و تەل ئەڤیڤ کاردانەوەی نیشان دا و جەختی کردەوە : بڕیاری بەحرەین بۆ دەستەبەرکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل بە تووندی مەحکووم دەکات .

بە پێی ڕاپۆرتێک وەزارەتی کاروباری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند : ئەمە گورزێکی نوێی هەوڵەکانە بۆ بەرگری لە ئارمان و ئامانجەکانی فەلەستین .

لە بەیاننامەکەی ئەم وەزارەتخانەیەدا هەروەها هاتووە : ئەم ڕێکەوتنە ، ئیسرائیل بۆ بەردەوامی دان بە هەنگاوە نامەشرووعەکانی لە بەرامبەر فەلەستین و هەوڵەکانی بۆ داگیرکاری بەردەوام و هەمیشەیی خاکی فەلەستین هان دەدات .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە