کۆبوونەوەی نائاسایی لە پارێزگای مووسڵ

کۆبوونەوەی نائاسایی لە پارێزگای مووسڵ

پەیامی کورد  ...  سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ ئاشكرای دەكات: ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی نائاسایی لەبارەی ڕەوشی ئەمنی شاری مووسڵ و پرسی سەربڕینی 50 ئافرەتی ئێزدی لە باغۆزی سووریا لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە، ئەنجام دەدەن.

سەیدۆ چەتۆ، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ ڕاگەیاند: "بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ لەبارەی دوو تەوەری گرنگ ئەنجام بدەین، تەوەری یەكەم تایبەتە بە ڕەو‌شی ئەمنیی شاری نەینەوا و ئەو تەقینەوەیەی كە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە لە كۆمەڵگەی ڕۆشنبیری رووی دا، كە بێگومان كۆبوونەوەكە بە میوانداری فەرماندەی هێزە ئەمنییەكان، پارێزگار و بەڕێوەبەری پۆلیس، فەرماندەی گشتی ئۆپراسیۆنەكان و فەرماندەی هێزەكانی تر بەڕێوە دەچێت، بۆ ئەوەی لە ڕەوشی ئەمنی و هۆكار و چۆنیەتی ئەو تەقینەوەیەی ڕوویدا ئاگادار بین و بەدواداچوونی بۆ بكەین".

چەتۆ گوتیشی: "تەوەری دووەم تایبەتە بەو كارەساتەی‌ كە لە باغۆزی سووریا ڕوویدا و 50 ئافرەتی ئێزدی بە دەستی تیرۆریستانی داعش سەریان بڕدرا، بۆ ئەم پرسەش لە دوێنێوە لەگەڵ لایەنە پەیوە‌ندیدارەكان و بەغدا و فەرماندەی هێزە هاوبەشەكان لەسەر هێڵین و بڕیارە بۆ ئەو پرسە هەماهەنگی بكرێت".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە