پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی یه‌كێتی داوای سزادانی ئه‌و كادیرانه‌ی یه‌كێتی دەکەن کە پشتیوانی " به‌رهه‌م ساڵح " ن

پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی یه‌كێتی داوای سزادانی ئه‌و كادیرانه‌ی یه‌كێتی دەکەن کە پشتیوانی " به‌رهه‌م ساڵح " ن

پێشمەرگە دێرینەكانی یەكێتی ڕایدەگەیەنن، نیگەران‌ و توڕەین لەوەی سەرەڕای ئەو پەلامارانەی رۆژانە لەلایەن لیستەكەی بەرهەم ساڵح‌ و هەڤاڵانی پێشووی خۆمانەوە دەدرێین و دەشڵێن: "ئەوانەی بە رەسمی چونەتە دەرەوەی بازنەی یەكێتی، چ ئەوانەی وەك دەستی شاراوە لەناو یەكێتیدا كار بۆ ئەو لیستە دەكەن، هێشتا بڕیاریان لەسەر نەدراوە بە سەندنەوەی پلەكانیان".

پێشمەرگەی دێرین‌ و كادرانی یەكێتی لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەیان بەوەكردووە، سەندنەوەی سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێل و شوقەو خانوانەی كە دراون بەو كەسانەی ئێستا كار بۆ حزبی تر ئەكەن و دەشڵێن: "بڕینی مووچە و نەسریە و ئیمتیازاتی ئەو كەسانەی لەسەرەوە ئاماژەی پێ كراوە".
وەك لە بەیاننامەكەدا ئاماژەی پێ‌ كراوە، ماوەی 10 رۆژ دادەنێن بۆ سەندنەوەی موڵك ‌و دارایی یەكێتی لە بەرهەم ساڵح ‌و لایەنگرەكانی
له‌ به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌: ئێمە وەك ژمارەیەك لە: ( پێشمەرگەی دێرین، تێكۆشەرانی زیندان، نەوەی شەهیدان، كادیرانی مەكتەب‌ سیاسی و كۆمیتەكان‌و ئەندام‌ و لایەنگری یەكێتی)، نیگەران‌ و توڕەین لەوەی كە سەرەڕای ئەو پەلامارانەی رۆژانە لەلایەن لیستەكەی بەرهەم ساڵح‌ و هەڤاڵانەی پێشووی خۆمانەوە دەدرێین لەكاتێكدا هەمویان بەشێك بون لە تەواوی بڕیار‌و سیاسەتی یەكێتی‌و بگرە زۆربەیان هۆكاری سەرەكی بون لەوەی كە روخسار‌و مێژووی یەكێتی ناشرین بكەن، بەڵام هێشتا دەبینین چ ئەوانەی بە ڕەسمی چونەتە دەرەوەی بازنەی یەكێتی، چ ئەوانەی وەك دەستی شاراوە لەناو یەكێتیدا كار بۆ ئەو لیستە دەكەن، هێشتا بڕیاریان لەسەر نەدراوە بە سەندنەوەی پلەكانیان، هەروەها سەندنەوەی موڵك‌و ماڵی یەكێتی لێیان‌و رۆژانە دەبینین بە موڵك‌و ئوتومبێل‌و دارایی یەكێتی، لە ناوچە جیاجیاكان بانگەشە بۆ ئەو لیستە جیابوەوە دەكەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە