بە پێی بڕیارێک کونسووڵخانەی ئەرمینیا لە هەولێر دەکرێتەوە

بە پێی بڕیارێک کونسووڵخانەی ئەرمینیا لە هەولێر دەکرێتەوە

پەیامی کورد    ...     بە پێی بڕیارێک کونسووڵخانەی ئەرمینیا لە هەولێر دەکرێتەوە 

پارێزگاری هەولێر ئاشکرای کرد، بەمزووانە کونسوڵخانەی ئەرمینیا لە هەولێر دەکرێتەوە و ئیدارەی شارەکەش ئامادەیە بەهەموو شێوەیەک هەماهەنگی، هاوکاری و ئاسانکارییان بۆ بکات.

فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە هیراتیچیا بۆلادیان، باڵیۆزی کۆماری ئەرمینیا لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا فرسەت سۆفی و باڵیۆزی ئەرمینیا باسیان لە پەیوەندی و دۆستایەتی مێژوویی نێوان ئەرمینیا و کوردستان کرد. فرسەت سۆفی دەڵێ "جەختمان لەسەر پەرەپێدانی زیاتری ئەو پەیوەندییە مێژووییە و دۆستایەتییەی نێوان یەریڤان و هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی بازرگانی و پیشەسازی و گەشتیاری کردەوە".

پارێزگاری هەولێر دەڵێ "هەواڵی کردنەوەی کۆنسوڵخانەی گشتی کۆماری ئەرمینیا بەمنزیکانە، لە هەولێر دڵخۆشی کردین . هەرچی پێویست بێت لەسەر ئێمە وەک ئیدارەی شاری هەولێر، لە ئاسانکاری و هاوکاری و هەمەهەنگی لەگەڵیان بەهەموو شێوەیەک ئامادەین".

بەگشتی زیاتر لە 20 کونسوڵخانەی وڵاتان لە هەولێر هەن، لەگەڵ ژمارەیەک نووسینگەی کونسوڵگەرییەکان و شەش کونسوڵگەریی فەخری.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە