گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆک رایگەیاند، لە بازاڕی دهۆک دەست بەسەر 715 کیلۆ گۆشتی خراپبوودا گیرا.
هێمن سلێمان، گوتەبێژ و بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەهۆی نزیکبوونەوە لە جەژنی قوربان خواستی هاووڵاتیان لەسەر گۆشت زیادیکردووە. لیژنەکانی قایمقامییەتی دهۆک هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینیان ئەنجامدا. لە چەند فرۆشگایەکی گۆشتفرۆشەکانی بازاڕی دهۆکدا دەستیان بەسەر 590 کیلۆ گۆشتی سوور و 125 کیلۆ گۆشتی ماسی خراپبوودا گرت. دواتر لەناویانبرد."
لیژنەکانی قایمقامییەتی دهۆک کە لە نوێنەری پۆلیس، پۆلیسی و ڤێرتێرنەری پێكهاتووە پشکینینیان لە ژمارەیەک فرۆشگای گۆشتفرۆشانی بازاڕی دهۆک ئەنجامدا و هێمن سلێمانی گوتی:" ئەوانەی گۆشتی خراپبوویان فرۆشتووە سزا دەدرێن، بەپێی بڕیاری دادگا رێوشوێنی یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە