تورکیا ... ئەگەر بن سەلمان بیەوێت دەتوانێ لەگەڵ ئەردۆغان دا چاوپێکەوتن بکات !!!

تورکیا ... ئەگەر بن سەلمان بیەوێت دەتوانێ لەگەڵ ئەردۆغان دا چاوپێکەوتن بکات !!!

پەیامی کورد ... چاووش ئۆغلۆ ، وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند ئەگەر بن سەلمان داوا بکات دەتوانێ لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ، سەرۆککۆماری تورکیا چاوپێکەوتن بکات .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئانادۆڵۆ . مەولوود چاووش ئۆغلۆ ، وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند ئەگەر بێت و بن سەلمان ، وەلیعەهدی عەرەبستان داوا بکات دەتوانێ لە پەنای دانیشتنی گرووپی ٢٠ لە ئەرجەنتین لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆگان ، سەرۆککۆماری تورکیا دا چاوپێکەوتن بکات .ئەو هەروەها ووتی : هیچ بەربەستێک بۆ چاوپێکەوتنی وەلیعەهدی عەرەبستانی سەعوودی نییە . لە ئەگەری داواکاری ئەو ، " لەگەڵ سەرۆککۆماری ووڵات " لە پەنای دانیشتنی گرووپی ٢٠ دا لە ئەرجەنتین چاوپێکەوتن بکات .هەرچەندە ئەوە سەرۆککۆماری ئێمەیە کە بڕیار دەدات .

 وەزیری دەرەوەی تورکیا هەروەها ڕایگەیاند " بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا لەگەڵ ڕای پێشووتر ئەم دامەزراوەیە زۆر فەرقیان هەیە و هیچ بنچینەیەکی ئەساسی و قانونی تێدا نییە . ئێمە لە سەر ئەم بابەتە ڕازی نین .

هەروەها سەبارەت بە چاوپێکەوتنی ئەردۆغان و بن سەلامن لە ڕۆژانی ڕابردوودا هەواڵی دژ بە یەک هەیە کە لە تورکیا بڵاو دەبێتەوە لە حاڵێکدا کە ڕۆیتەرز بەیانی دوێنێ بە پێێ ڕاپۆرتی ئاناتۆلی ووتبووی کە ئەو لەوانەیە لەگەڵ بن سەلمان چاوپێکەوتن بکات ، دەفتەری سەرۆککۆماری تورکیا ئەم هەواڵە بە درۆ خستەوە و ئەمڕۆ وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا دیسان لە ئەگەری چاوپێکەوتن قسە دەکات .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە