پەیامی کورد... پووتین: دەبوو زووتر ئەم هەنگاوەمان بنایە
کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی ڕووسیا و سەرمایەدارانی ڕووسیا کۆتایی هات و پووتین ڕایگەیاند، "دەبووایە دەمێک لەمەوبەر ئەو هەنگاوانەمان بنایە، کە ئەمڕۆ دەستمان پێ کرد".
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢، ڤلادیمیر پووتین پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرمایەدارانی ڕووسیا ڕایگەیاند، "هیچ چارێکی دیکەمان نەبوو، ناچار بووین ئەم هەنگاوە بنێین".
لەبارەی ئەوەی ئایا ڕووسیا وەک بەشێک لە پەیوەندییە ئابوورییە جیهانییەکان دەمێنێتەوە، پووتین ڕایگەیاند کە ڕووسیا وەک بەشێک لە سیستەمی ئابووریی جیهان دەمێنێتەوە و ڕووسیا پشتیوانیی سەرمایەداران دەکات.
لە ئێستادا جەنگی دژ بە ئۆکراینا گەیشتووەتە ترۆپک و سوپای ڕووسیا تەنیا بە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرایناوە نەوەستاوە؛ بەڵکوو پەلی هاویشتووە بۆ ڕۆژئاوا و باشووری وڵاتەکە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە