پەیامی کورد ... لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە مانگێکدا ١٩ کەس خۆیان کوشتووە
لە ماوەی مانگی ڕابردوو لانیکەم ١٩ هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی ٣ کەسیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی بەفرانباری ٢٧٢٠، لانیکەم ١٩ هاووڵاتیی کورد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا ١١ پیاو و ٨ ژن کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی ٣ کەسیان (٢ کچ و ١ کوڕ) ژێر ١٨ ساڵ بووە. هۆکاری زۆربەی خۆکوشتنەکانی کێشەی خێزانی و کێشەی ئابووری و هەژاری بووە.
هەروەها، لەپارێزگای کرماشان ٧ حاڵت، سنە ٥ حاڵەت، ئورمیە ٤ حاڵەت و ئیلام ٣ حاڵەتی خۆکوشتن تۆمار کراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە