وەزارەتی نەوتی عێراق بەیاننامەیەک بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق بەیاننامەیەک بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد     ...     وەزارەتی نەوتی عێراق بەیاننامەیەک بڵاو دەکاتەوە .

ووتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا زیاتر ٨٤ میلیۆن بەرمیل نەوت رەوانەی دەرەوەی ووڵات کرداوە، کە داهاتەکەی زیاتر لە دوو میلیار و ٨٦١ ملیۆن دۆلار بوە، تێکڕای نرخەکەشی ٣٣.٨٦٤ دۆلار بوە بۆ هەر بەرمیلێک.

عاسم جیهاد، ووتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، قەبارەی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە مانگی رابردوودا گەیشتوەتە ٨٤ میلیۆن و ٤٩٠ هەزار و ١٩٤ بەرمیل نەوت، داهاتەکەشی دوو میلیار و ٨٦١ هەزار و ١٤٠هەزار دۆلار بووە.

ئاماژەی بەوەشکراوە، کۆی نەوتی هەناردەکراو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق گەیشتوەتە ٨١ ملیۆن و حەوت هەزار و ٦٧٥ بەرمیل، لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووکیش سێ ملیۆن و ٤٨٢ هەزار و ٥١٩ بەرمیل لەڕێگەی بەندەری جیهان رەوانەی دەرەوەی ووڵات کراوە.

ووتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق باسی لەوەشکردوە، تێکڕای رۆژانەی هەناردەی نەوت لە مانگی رابردوودا دوو ملیۆن و ٨١٦ هەزار بەرمیل بووە، لەو رێژەیەش دوو ملیۆن و ٧٠٠ هەزار بەرمیلی لەرێگەی بەندەرەکانی بەسڕەوە هەناردەکراوە، لە بەندەری جیهانیش رۆژانە ١١٦ هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە، تێکڕای نرخی نەوتیش  ٣٣.٨٦٤ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە