پەیامی کورد... چوار کاسبکاری کورد لە مەریوان بریندار کران
لانی کەم چوار کاسبکاری خەڵکی گوندی «سەردۆش» سەر بە شاری مەریوان بە ناوەکانی ئەیووب پیرۆزی (کوڕی عەبدوڵڵا) تەمەن ٣٦ ساڵ، ئەبووبەکر فەتاحی تەمەن ٣٥ ساڵ، دانا پیرۆزی تەمەن ٢٥ ساڵ و ئەیووب پیرۆزی تەمەن ٢٨ ساڵ (کوڕی فەتاح) ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ لە سنووری دۆڵەبی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی هەنگاو، ئەم چوار کۆڵبەرە بە بیانووی قاچاخی مەڕوماڵات لە مەودای نزیکەوە تەقەیان لێ کراوە و مەڕوماڵاتەکەشیان لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
هەروەها هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی ئەم گوندە بە ناوی کارۆ سدیق یەمەنی لەلایەن هێزە چەکدارەکان دەستبەسەر کراوە.
ئەم چوار کاسبکارە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی بنکە تەندروستییەکانی شاری مەریوان کراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە