پەیامی کورد … قەبارەی هاوردەکردنی کاڵا بۆ هەرێمى کوردستان ٦ ملیارد دۆلارى تێپەڕاند
سەرۆكی یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی هەرێمی كوردستان قەبارەى هاوردەکردنى کاڵاى ئەمساڵ ئاشکرادەکات و رایدەگەیەنێت: لە ساڵی٢٠٢١دا بە بەهای زياترلە ٦ ملیارد دۆلار مۆڵەت بە هاوردەکردنی کاڵاى جۆراوجۆر بۆ هەرێمى کوردستان دراوە.
ئەمڕۆ پێنج شەمە، مستەفا عەبدولڕەحمان، سەرۆكی یەكێتی هاوردە و ناردنكاران لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەمساڵ لە دەروازە سنورییەکان و فرۆکەخانەکانى هەرێمى کوردستانەوە بە بەهاى ٦ ملیارد و ٦٠ملیۆن و ٣٧٠ هەزار دۆلار کاڵا هاوردەى هەرێمى کوردستان کراوە
سەرۆکى یەکێتیەکە وتیشى: لە مەرزى نێودەوڵەتى ئیبراهیم خەلیلەوە بە بەهای دوو ملیارد و٨٦٥ ملیۆ و ٢٧ هەزار دۆلار و لە مەرزى حاجى ئۆمەران بە بەهای ٥٦٥ملیۆن دۆلار و لە مەرزى نێودەوڵەتى باشماخ بە بەهای ٣٩٢ ملیۆن و ٣٥٠ هەزار دۆلار و لە پەروێزخان بە بەهای ٩٤٧ ملێۆن و ٢٥٠ هەزار دۆلار کاڵا هاوردە کراون.
دەربارەى فرۆکە خانەکانیش سەرۆكی یەكێتی هاوردە و ناردنکاران ئەوەشى ئاشکراکرد، لە فڕۆکەخانەى هەولێر بە بەهاى ٩٠ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار و فرۆکە خانەى سلێمانىش بەبەهاى ٢٠٩ملیۆن دۆلار مۆڵەتى هاوردەکردنى کاڵا دراوە.
سەبارەت بە هاوردە کردنى ئۆتۆمبێلیش مستەفا عەبدولڕەحمان، ئەوەى ئاشکراکرد ئەمساڵ ١٠٧هەزار و١٥٩ ئۆتۆمبێل هێنراوەتە هەرێمى کوردستان کراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە