ئاگرەكەی شارباژێڕ 5 گوندی سووتاند

ئاگرەكەی شارباژێڕ 5 گوندی سووتاند

پەیامی کورد... ئاگرەكەی شارباژێڕ 5 گوندی سووتاند


ماوەی زیاتر لە 24 كاتژمێر ئاگرێكی گەورە لە سنووری ناوچەی شارباژێڕ كەوتۆتەوە و بەهۆیەوە بە هەزاران دۆنم دارستان و پووش و پاوان و ڕەزی 5 گوندی سووتاندووە.

هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو گوندانە ڕایگەیاند، ئاگرەكە لەدوێنێوە لە فراوانبووندایە و پووش و پاوان و دارستان و ڕەز و باخی جوتیارانی لە سنووری 5 گوند سووتاندووە، كە بریتین لە گوندەكانی نۆڕەباب و سێونگ و پیرێسك و بەیانان و سیاوەشان.

ڕاشیگەیاند، سەرجەم لایەنە پیەوەندیدارەكان لە بەڕێوەبەری ناحیە و پۆلیسی دارستان و تیمەكانی ئاگركوژێنەوە لە سنوورەكەدان و هەوڵی كۆنتڕۆڵ كردنی ئاگرەكە دەدەن، بەڵام بەهۆی بوونی بای بەهێزەوە ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ كردنی زەحمەت بووە.

ئاشكراشی كرد، پێكهاتەی ناوچەكە چیایی و سەختە و ئەوەش وایكردووە شۆفڵ و ئامێری دیكە نەتوانن بە ئاسانی كاری تێدا بكەن و چەندین ناوچەش مین-ی تێدایە و ناتوانرێت لێی نزیك ببنەوە.

وتیشی، “چەند ناوچەیەك ئاگربڕ كراوە، بەڵام بەهۆی باوە ئاگرەكە دەگوازرێتەوە و مەترسی بۆ سەر ژیانی گوندنشینان دروست كردووە”.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە