دوو کۆڵبەر بە تەقەی چەکدارانی ئێران بە سەختی بریندار بوون و ئەسپەکانیان کوژران

دوو کۆڵبەر بە تەقەی چەکدارانی ئێران بە سەختی بریندار بوون و ئەسپەکانیان کوژران

دوو کۆڵبەری خەڵکی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.

بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان ، ئێوارەی ڕۆژی هەینی " ٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ " ، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە گوندی دینارانی شاری سەردەشت تەقەیان لە پۆلێک لە کۆڵبەرانی کورد کردووە و لەئەنجامدا دوو کۆڵبەر بە سەختی بریندار بوون.

ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرە ”ئومید ساڵح پوور“ تەمەن ٢٣ ساڵ و ”کەماڵ قادریان“ تەمەن ٢٨ ساڵ و خێزاندار ڕاگەیندراوە.

 لاقی ئەو دوو کەسە بە سەختی پێکراوە و، بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سەردەشت کراون.

چەند سەر ئەسبی ئەو کۆڵبەرانەش لە ئەنجامی ئەو تەقەکردنەدا کوژراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە