ڕۆیتەرز و ئێلینت ... هۆکاری بەتاڵ کردنی بەپەلەی باڵیۆزخانە ئەمریکا لە هەولێر و بەغدا ئامادەییە بۆ هەر جۆرە هێرشێک

ڕۆیتەرز و ئێلینت   ...   هۆکاری بەتاڵ کردنی بەپەلەی باڵیۆزخانە ئەمریکا لە هەولێر و بەغدا ئامادەییە بۆ هەر جۆرە هێرشێک

پەیامی کورد  ...   بە پێی هەوالی ئاژانسی ئێلینت نیوز ڕایگەیاند بە ئەگەری زۆر هۆکاری دەرچوونی بەپەلەی کەسانی ناپێویست لە باڵیۆزخانە و کونسوولخانەی ئەمریکا لە بەغدا وهەولێر نیشانە ئامادە بوونی ئەرتەشی ئەمریکایە بۆ بەرەنگاربوونەوە و ووڵامدانەوەی هەڕەشە و هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە بۆ سەر کەشتییە تیجارییەکانی فجیرە و هەروەها هێرشی بێهپادەکانی حوثییەکانە بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سەعوودییە بێت .

هەروەها بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە بەرپرسانی عێراقی ڕایگەیاندووە کە سەفەری ئەم دواییەی ، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا مایک پۆمپێئۆ بۆ بەغدا و دیداری لەگەڵ دەوڵەتی ئەو ووڵاتە هۆشداری دان سەبارەت بەوەی کە ئەگەر ئاگاداری چالاکییەکانی میلیشیاکانی سەر بە ووڵاتی ئێران و لە بن پاڵپشتی تاران نەبن ، ئەوە ئەمریکا لە ئەگەری هەر جۆرە هەست کردن بەمەترسی بێ هیچ جۆرە هەماهەنگی و ڕاگەیاندنێکی ئۆپراسیۆنی خۆی دەست پێ دەکات و ووڵام دەداتەوە .   

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە