پەیامی کورد ... سوپای پاسداران کوێستانەکانی کۆساڵان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆپبباران دەکات .
بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان سوپای پاسداران ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی ٧ی ٢٠١٩ کوێستانەکانی کۆساڵان سەر بە شارۆچکەی سەوڵئاوا سەر بە شاری مەریوان تۆپباران دەکات و ژمارەیەکی زۆر دار و بار و شینایی ئەو ناوچەیە دەسووتێنێت .
بە ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم تۆپبارانەدا بەشێکی زۆر بەرچاو دەشت و دەر و جەنگەڵی ناوچەکە تووشی ئاگری گەورە بووتەوە .
هەروەها ئەم سەرچاوەیە ئاماژەی بەوە داوە سوپای پاسداران هەندێک شوێنی سەردەسێری گوندەکانی روار و ژوونی خستەوەتە بەر ئامانجی تۆپبارانەکانی خۆی .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە