پەیامی کورد... ئەمریکا: رێگرینەکردن لەهێرشکردنەسەر باڵیۆزخانەی سوید قبوڵکراو نیە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکۆنەی هێرشکردنەسەر سەر باڵیۆزخانەی سویدی لە عێراق کرد و رایگەیاند، مایەی قبوڵکردن نیە رێگری لەخۆپیشاندەران نەکراوە هێرشبکەنەسەر باڵیۆزخانەی سوید.
نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمریکا بە توندی سەرکۆنەی هێرشی سەر باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا دەکات کە بەبەریەیانی ئەمڕۆ کرایە ئامانج.
راشیگەیاندوە، "ئازادی گردبونەوەی ئاشتیانە پایەیەکی جەوهەری دیموکراسییە، بەڵام ئەوەی شەوی ڕابردو ڕویدا کردەوەیەکی نایاسایی توندوتیژی بو، هەروەها قبوڵکراو نییە کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق هیچ کاریان نەکردبێت بۆ ئەوەی خۆپیشاندەران بۆ جاری دوەم هێرش بکەنە سەر بارەگای باڵیۆزخانەی سوید و زیانی پێبگەیەنن".
ئەوەشیخستەڕو، "لەگەڵ هاوبەشە سویدییەکانمان لە پەیوەندیداین و پشتیوانی خۆمان پێشکەشیان کردوە، نابێت نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان ببنە ئامانجی توندوتیژی".
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای لە حکومەتی عێراق کرد ئەرکە نێودەوڵەتییەکانی خۆی جێبەجێبکات بۆ پاراستنی سەرجەم نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان لە عێراق لە هەر دەستوەردان و زیانێک، وەک لە یاسا نێودەوڵەتییەکان داوایان لێدەکات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە