یابان بۆبەرگری لە هەڕەشەکانی کۆریای باکوور مووشەکی زەوین بە هەوا دەکڕێ

یابان بۆبەرگری لە هەڕەشەکانی کۆریای باکوور مووشەکی زەوین بە هەوا دەکڕێ

" ئیتسۆنۆری ئۆنۆدیرا " وەزیری بەرگری یابان ووتی نیازی کۆریای باکوور ڕوون نیە و بابەتەکە پێویستی بە شیکارییەکی ورد هەیە

هەر بۆیە ڕایگەیاندوە یابان بە نیازە بۆ ساڵی داهاتوو بوددجەیەکی تایبەت بە مەبەستی کڕینی مووشەکی کرووز کە لە فڕۆکە شەڕکەرەکاندا بە کار دێت داوا بکات .  ، .

 لێدوانەکەی وەزیری بەرگری یابان لەکاتێکدا هات کە لەلایەن ڕۆژنامەنووسانەوە پرسیاری لێکرا سەبارەت بە پلانەکان بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە لوتکەکەی نێوان کۆریای باشوور و کۆریای باکوور.

ئۆنۆدیرا وتی هیچ گۆڕانکارییەک نیە لە هەڵوێستی یاباندا و پێویستە توندترین فشار بخرێتە سەر کۆریای باکوور ئەوەش بە هاریکاری لەگەڵ ئەمەریکا و کۆریای باشووردا.

هەروەها سەبارەت بە هەڵوێستی کۆریای باشووریش بەرامبەر بابەتەکە، دەزگای یۆنهابی هەواڵی کۆریای باشوور لە زاری سەرۆکی کۆریای باشوور " مون جەی ئینەوە " بڵاویکردەوە بەنیاز نیە سزاکانی سەر کۆریای باکوور کەم بکاتەوە لەپێناو ئەنجامدانی کۆبوونەوە لوتکەکەی نێوان دوو وڵاتەکە.

وابڕیارە مون لەگەڵ ڕابەرانی حیزبەکانی پەرلەماندا لە کۆشکی سەرۆکایەتی نیوەڕۆخوانێک ساز بکەن بۆ تاوتوێکردنی بابەتەکە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە