میلیشیاكانی حەشدی شەعبی سووكایەتی بە پیرۆزییەكانمان دەكەن

میلیشیاكانی حەشدی شەعبی سووكایەتی بە پیرۆزییەكانمان دەكەن

بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو، لە ئەنجامی خیانەتی گرووپی 16ی ئۆكتۆبەری باڵێکی ناو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، میلیشیاكان سووكایەتی بە پیرۆزییەكانمان دەكەن.

 كاوە مەلا پەروێز، بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو، ڕایگەیاند: لە ئەنجامی خیانەتی گرووپی 16ی ئۆكتۆبەری ناو یەكێتی كە خورماتوویان ڕادەستی حەشدی شەعبی كرد، دۆخی ئەمنیی خورماتوو لە سایەی ئەو میلیشیانەوە خراپە و دوای ئۆپەراسیۆنی میلیشیاكان بۆ سەر ناوچەی داودە، ئێستا ئەو میلیشیایانە لە گوندی (غەرە) كە دەكەوێتە نێوان خورماتوو و كفرییەوە ماونەتەوە.

هاوكات بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: میلیشیاكان سووكایەتی بە وێنەی شەهیدان و ئاڵای كوردستان و هونەرمەندەكانمان و سەرجەم پیرۆزییەكانی كورد دەكەن".

بەپێی زانیارییەكان لە گوندی (قەڵخانلوو)ی كوردنشینی سەر بە شاری خورماتوو میلیشیاكانی حەشدی شەعبی، وێنەی ژمارەیەك شەهیدی پێشمەرگە كە بە فلێكس لە سەر دیوارێك دانرابوو، وێنەكانیان دڕاندووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە