پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی سوید پێشنیارێک بۆ پێکهێنانی یەکیتی یەکی ناوچەیی لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست دەکات .
وەزیری کاروباری دەرەوەی سوید ، درووست کردن کۆمیتەیەکی ناوچەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕێگە چارەیەک بۆ چارەسەری و حەللی کێشەکانی ئەم ناوچەیە ناو برد .
بە پێێ هەواڵەکان ، ئان لیندە وەزیری کاروباری دەرەوەی سوید ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند : پێکهێنانی کۆمیتەیەکی ناوچەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا دەتوانێ ساز و کارێک بۆ چارەسەری بابەت و کێشەکانی ناوچەکە بێت .
وەزیری دەرەوەی سوید لە ووتووێژێکدا هەروەها ڕایگەیاند بە باوەڕی من ئەمە بابەتێکی زۆر گرینگە کە کۆمیتەیەکی ناوچەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بوونی هەبێت بۆ نموونە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا دەزگاگەلێک هاوشێوەی یەکیتی ئەورووپا و یا خود یەکیتی ئەفریقا بەهایەکیان نییە .
ساز و کارێک بۆ ئەوەی کە وەزیرانی دەرەوەی ووڵاتانی ناوچەکە بتوانن لە دەور یەکدا کۆببنەوەو دۆخەکە بخەنە بەر باس و ووتووێژ بوونی نییە ئەمە دەیتوانی ئە ئاڵۆزییانەی کە بەردەوام لە حاڵی زیاد بووندایە کەم بکاتەوە . بەدیهێنانی ئەم جۆرە تەشکیلاتە دەتوانێ هەنگاوێکی گرینگ لە ڕاستای بەرقەراری پەیوەندی جیگای باوەڕتر بێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە