دوو ژنی چالاكوان لە لایەن هێزە سەركوتكەرەكانەوە لە پارێزگای سنە دەست بەسەركران
بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان کە بە هۆی نەبوونی ڕاستەوخۆی ئینتەرنێت نەتوانراوە زووتر ڕابگەێندرێت لە ڕۆژانی ڕابردوودا، عەتیە گۆلچینی، چالاکی ژنان و دانیشتووی شاری سنە لە لایەن هێزەکانی حکوومەت لەم شارە دەست بەسەر کراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەست دا نییە.
هەروەها مەرزیە مورادەویسی، چالاکی ژنان و ئەندامی کەمپەینی خێرخوازی "ژیانەوە"، خەڵکی شاری سنە لە لایەن هێزەکانی حکوومەت ەوە لەو شارە دەست بەسەر کراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسی ناوبراو لەبەردەست دا نییە.