دەستگیرکردنی ئارەزوومەندانە گەنجانی کورد بەردەوامە
لە ماوەی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەدا، سەرەڕای کوژرانی ژمارەیەکی بەرچاو لە لاوانی کورد و لوڕی، هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕێژیم لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا دەست بەسەرکردنی بەرفراوانی هاووڵاتییانی کوردیان ئەنجام داوە.
بە پێی ڕاپۆرتی چاونیوز، ڕۆژی شەممە ٢٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی "زاهد زارعی، جەعفەر مەحموودی و حسێن مەحموودی"، خەڵکی ناوچەی چواری سەر بە پارێزگای ئیلام، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە دەست بەسەر و لێیان دراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
پێویستە بوترێ لە کاتی دەستگیرکردنی ئەو هاووڵاتیانە تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنیان و لە کوێ ڕاگیراون لەبەردەست دا نییە.