دەست بەسەرکرانی بروومەند ئەعەزەمی پوور لێکۆڵەری مێژوو لە کرماشان

Dîroka Belavkirin :
دەست بەسەرکرانی بروومەند ئەعەزەمی پوور لێکۆڵەری مێژوو لە کرماشان
  • دەست بەسەرکرانی بروومەند ئەعەزەمی پوور لێکۆڵەری مێژوو لە کرماشان

بروومەند ئەعەزەمی پوور، لێکۆڵەر و نووسەری بواری مێژوو و لە بەرپرسانی قوتابخانەكانی کرماشان، ڕۆژی ١٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ لە لایەن ئیتلاعاتەوە دەست بەسەر کرا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، دەست بەسەركردنی ناوبراو لەکاتێک دا بووە کە بۆ وەرگرتنی پۆستێك چووەتە پۆستەخانە.

بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو هاوڵاتییە دوای دەست بەسەر كردنی بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. هەروەها دەگوترێت، دوای چەند کاتژمێرێک لە دەستبەسەركرانی، ژمارەیەک لە بەكرێگیراوان چوونەتە ماڵەکەیان و تەواوی شوێنی نیشتەجێ بوونیان پشكنیوە و دەستیان بەسەر بەشێک لە کەرەستەی کەسی و توێژینەوەی ئەودا گرتووە. لەنێو ئەو کەلوپەلانەی دەستیان بەسەردا گیراوە، کتێبگەلی تایبەتمەند و دەستنووسی توێژینەوەیی و مۆبایلەکەی و کۆمپیوتەری تایبەتی خۆی باسی لێكراوە.

ئەعزەمی پوور خاوەنی بڕوانامەی ماستەری باڵا لە مێژوودایە و لە توێژینەوەکانی تایبەت بە مێژووی ئیسلامی و لێكۆڵینەوەی سەردەمی مادەکان چالاک بووە. لە بەرهەمە ناسراوەکانی ناوبراو دەتوانین بە کتێبی "پایتەختی لەبیرکراوی گەلی کورد" ئاماژە بكەین، کە لە ساڵی ١٣٩٤ وەك کتێبی ساڵی پارێزگای کرماشان هەڵبژێردرا.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەست بەسەر كران و تۆمەتە وەپاڵدراوەكانی ناوبراو لەبەردەست دا نییە.