دەست بەسەر كردنی چەند هاووڵاتییەك لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران ەوە
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، "عەبدۆللا ڕەزایی"، چالاکی سێنفی " بازاڕی " مامۆستایان و ئەندامی ئەنجوومەنی سێنفی فەرهەنگیان لە هەرسین، لەلایەن هێزە بەكرێگیراوەكانی ڕێژیمەوە دەست بەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
هەروەها هاووڵاتییەکی تر بە ناوی "عیرفان جاویدان"، ٢٥ ساڵە، خەڵکی کرماشان و دانیشتووی شارۆچکەی کەرناچی، لە ڕۆژی ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، لەلایەن ئیتلاعاتەوە لە ماڵی خۆی دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
هەر لەم پێوەندییەدا، لە بەربەیانی ڕۆژی دووشەممە، ٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، "حەسەن خەشروو"، خەڵکی ئیلام، "عیسا حەیدەری"، خەڵکی گوندی پاکڵگراڤ سەربە بەدرە و "عەلی دانشپەژووە"، خەڵکی بەدرە لە پارێزگای ئیلام، دوای هێرشی هێزەکانی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵیان، دەست بەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.