پەیامی کورد ... سەرۆك بارزانی لەگەڵ وەزیری بەرگری ئیتالیا كۆبوووەوە
لە درێژەی سەردانەكەی بۆ ئیتالیا ڕۆژی پێنجشەممە 22ی كانوونی دووەمی 2026 لە شاری ڕۆما سەرۆك مەسعوود بارزانی لەگەڵ گویدۆ كرۆسێتۆ وەزیری بەگری ئیتالیا كۆبۆوە.
لەو كۆبوونەوەیەدا وەزیری بەرگریی ئیتالیا بە گەرمی بەخێرهاتنی بارزانی كرد، هەروەها ستایشی هەبوو بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە خەبات و تێكۆشان بۆ گەیشتن بە ئازادی كە وەك پێشمەرگەیەك تەمەنی خۆی لەو ڕێگەیەدا تەرخان كردووە. وەزیری بەرگری ئیتالیا ئاماژەی بە هەرێمی كوردستان دا وەك نموونەیەكی پێكەوەژیان و سەقامگیری و بە جێگەی شانازی لە قەڵەم دا. ئەوەشی خستەڕوو كە ئیتالیا دۆستی نزیكی گەلی كوردە و پاڵپشتی گەلی كوردستان دەمێنێتەوە.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا باس لە دوایین پێشهاتەكانی سووریا و بارودۆخی ڕۆژئاوا كرا و سەرۆك بارزانی جەختی لەوە كردەوە كە دەبێ گەلی كورد لە سووریا پارێزراو بێت. هەر پەیوەست بە بارودۆخی كورد لە سووریا وەزیری بەرگری ئیتالیا ئەوەی دووپات كردەوە كە نابێ گەلی كورد ئازار بدرێت و دەبێ بپارێزرێن و بە ئازادی بژین.

