پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە کرد
سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازی له سەرمەد خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە کرد.
سێشەممە ٢٣-١٢-٢٠٢٥ مەسروور بارزانى، سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازی له سەرمەد خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە کرد.
لە دیدارەکەدا، دۆخی گشتی عێراق و هەوڵ و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق تاوتوێ کرا.
هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە لە پێکهێنانی حکوومەتی نوێ پرنسیپەکانی هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان لەبەرچاو بگیرێن و بێ جیاوازی، خزمەتی سەرجەم هاووڵاتیانی عێراق و گشت پێکهاتەکان بکرێت.