پەیامی کورد ... سەرۆکی هەرێم بۆ یانەی زاخۆ : ئێوە پەیامی ئاشتی و خۆشەویستی و ژیان دۆستی گەلی کوردستانتان بە جیهان گەیاند
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا پیرۆزبایی لە هاندەرانی زاخۆ دەکات و دەڵێ، ئێوە بە جۆش و خرۆش و شێوازی شارستانییانەی هاندان، یاریگاکهتان کرده تابلۆیەکی هونەری جوان و پەیامی ئاشتی و خۆشەویستی و ژیان دۆستی گەلی کوردستانتان بە جیهان گەیاند..
دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
بەڕێزان سەرۆک و دەستەی کارگێڕی و هاندەرانی یانەی وەرزشی زاخۆ،
بە گەرمی پیرۆزبایی ئەم دەستکەوتە جیهانییەتان لێ دەکەم کە تێیدا هاندهرانی دڵسۆزی یانەی زاخۆ لهلایهن فیفاوه وەک باشترین و کاریگەرترین هاندهر لەسەر ئاستی جیهان دەستنیشان کران.
ئەم نازناوە جیهانییه، تەنها سەرکەوتنێک نییە بۆ یانەی زاخۆ، بەڵکوو شانازییە بۆ تەواوی بزووتنەوەی وەرزشی لە هەرێمی کوردستان و عێراق.
ئێوە بە جۆش و خرۆش و شێوازی شارستانییانەی هاندان، یاریگاکهتان کرده تابلۆیەکی هونەری جوان و پەیامی ئاشتی و خۆشەویستی و ژیان دۆستی گەلی کوردستانتان بە جیهان گەیاند.
دڵسۆزی و وەفاداری خەڵکی خۆشەویستی زاخۆ بۆ یانەکەیان، نموونەیەکی باڵایە. هیوادارم هەمیشە وەک پێشەنگ بمێننەوە و پاڵپشتێکی بەهێز بن بۆ پێشکەوتنی وەرزش و بەرزڕاگرتنی ناوی کوردستان.
دووبارە پیرۆزباییتان لێ دەکەم و هەر سەربەرز و سەرکەوتوو بن.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2025/12/16