پەیامی کورد ... سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، جه‌خت له یه‌كڕیزی كورد له سووریا ده‌كاته‌وه
پێنجشه‌ممه 2025/11/27 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نى نیشتمانی كورد له سووریا (ENKS) به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د ئیسماعیل، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌ن كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تی (ENKS)، دوایین پێشهاته‌كانى سووریا و دۆخى كورد و پێكهاته‌كانى دیكه‌یان له‌و ووڵاته خسته ڕوو و باس له ڕۆڵى ئه‌نجوومه‌نه‌كه له پرۆسه‌ى سیاسى و دانووستانه‌كان دا كرا.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له پێویستی یه‌كڕیزى و لێكگه‌یشتنى لایه‌نه كوردییه‌كان كرده‌وه و دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه پشتیوان و یارمه‌تیده‌ری پرۆسه‌ى دانووستانه‌كان ده‌بێت، هه‌روه‌ها پێكه‌وه‌ژیان و پاراستنى مافى هه‌موو پێكهاته‌كانى به بنه‌ماى سه‌قامگیرى و پێشكه‌وتنى ووڵاته‌كه له‌قه‌ڵه‌م دا.
لاى خۆیانه‌وه ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تی (ENKS)، سوپاس و پێزانینى خۆیان بۆ ڕۆڵى به‌رده‌وامى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له چاره‌سه‌ركردنى پرسى كورد له سووریا و پشتگیری به‌رده‌وامى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى.
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.