پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی و وەزیری پیشەسازی و تەکنۆلۆژیای پێشکەوتووی ئیمارات کۆبوونەوە
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری پیشەسازی و تەکنۆلۆژیای پێشکەوتووی ئیمارات کۆبووەوە و جەخت لە گرینگی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان کرایەوە.
چوارشەممە 4 ـی شوبات، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دوبەی، لەگەڵ سوڵتان ئەلجابر، وەزیری پیشەسازی و تەکنۆلۆجیای پێشکەوتووی ئیمارات کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرینگی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە بوارەکانی ووزە و سامانە سرووشتییەکان و تەکنۆلۆژیادا کرا.