ناسنامەی دوو گیان بەختكردووی دیكە كە بە دەستی هێزە چەکدارەکانی ئێران شەهید بوون

Dîroka Belavkirin :
ناسنامەی دوو گیان بەختكردووی دیكە كە بە دەستی هێزە چەکدارەکانی ئێران شەهید بوون
  • ناسنامەی دوو گیان بەختكردووی دیكە كە بە دەستی هێزە چەکدارەکانی ئێران شەهید بوون

دیاکۆ سەخایی، تەمەن ٣٦ ساڵ و خوێندکاری ماستەر لە بەشی یاسا، خەڵکی ڕەوانسەر، ڕۆژی ١٩ی بەفرانبار، لە گەڕەکی ئیلاهییەی کرماشان، بە گوللەی جەنگی لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی یەوە گیانی لە دەست دا

بەپێی زانیارییەکان، پاش ئەوەی کە هێزە ئەمنییەتییەکان، لە شەقامەکان دا بە دوای ئەم لاوە کەوتبوون، پەلاماریان دابوو و بە گوللەی جەنگی بە تووندی برینداریان کردووە. 

شایانی باسە، بنەماڵەکەی پاش گەڕان دیاکۆیان لە حاڵێكدا دۆزیوەتەوە کە بە سەختی بریندار بووە و برینەکەی هێندە قورس و گران بوو کە لە باوەشی دایکی دا گیانی لەدەست داوە.

هەڕوەها ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان، بە ناوی "عەبدۆلڕەزا (مێهدی) قەڵخانی"، لە كاتی ناڕەزایەتییەکان دا، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران ەوە ، گیانی لە دەست داوە و شەهید دەبێ.