پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مه‌زڵووم عه‌بدى كۆبووه‌وه
پێنجشه‌ممه 2026/1/22 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز مه‌زڵووم عه‌بدى، فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (HSD) و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌کدا دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سووریا تاوتوێ كران. سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى جەختی لە به‌رده‌وامی هه‌وڵ و په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ به‌رده‌وامی ئاگربه‌ست و ڕاگرتنى گرژییه‌كان و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی ده‌ست به‌جێی گفتوگۆ له‌نێوان هه‌سه‌ده و دیمه‌شق دا کرده‌وه. هه‌روه‌ها گرینگی دابینکردن و پاراستنى مافه‌كانى كورد و ته‌واوى پێكهاته‌كانى له سووریایه‌کی یه‌کگرتوودا دووپات كرده‌وه.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز مه‌زڵووم عه‌بدى، وێڕای خستنه‌ڕووی دوایین پێشهاته‌کانی دۆخه‌که، سوپاس و پێزانینى بۆ ڕۆڵ و پشتگیری سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و هه‌رێمی کوردستان و هه‌وڵه‌كانیان بۆ هێوركردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر ئاماده‌یی و خواستیان بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئاشتییانه‌ی کێشه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای دابینکردنی مافه‌کانی گه‌لی کورد له سووریایه‌كى یه‌كگرتوودا دووپات کرده‌وه.
مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و کاریگه‌رییان به‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری سووریا و ناوچه‌که به‌گشتی، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.