هەسەدە : ئەمڕۆ ڕۆژی شکۆ و بەرپرسیارییەتی مێژوویی یە

Dîroka Belavkirin :
هەسەدە : ئەمڕۆ ڕۆژی شکۆ و بەرپرسیارییەتی مێژوویی یە
پەیامی کورد    ...    هەسەدە : ئەمڕۆ ڕۆژی شکۆ و بەرپرسیارییەتی مێژوویی یە

فەرهاد شامی، بەڕێوبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) پەیامێکی بە ناوی فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بڵاو کردووەتەوە، لە پەیامەکەدا هاتووە، بەرخۆدانی مێژوویی کۆبانێ تان بەبیر دەهێنینەوە، هەروەها جەخت دەکاتەوە کە شارەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکەنە گۆڕستانی چەکدارەکان.

لە ڕاگەێندراوەکەدا ئاماژەی دا، لە 6ی کانوونی دووەمەوە هێرشێکی دڕندانە دەکرێتە سەر ناوچەکانیان، بەڵام شەڕڤانان بە ئازایەتییەکی مەزنەوە بەرگری دەکەن.

لە پەیامەکەیدا دەڵێت : سوپای عەرەبی سووریا کە هەڵگری عەقڵییەتی داعشن، بە خەیاڵی شکاندنی ئیرادەی ئێمە هێرشەکانیان چڕ کردووەتەوە.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە : چۆن هەڤاڵانمان لە ساڵی 2014دا بەرخۆدانێکی مێژوویی یان لە کۆبانێ کرد و ئەو شارەیان کردە گۆڕستانی داعش، ئەمڕۆش بە هەمان ئیرادەوە شارەکانی خۆمان لە دێرکەوە تا حەسەکە و کۆبانێ، دەگۆڕین بۆ گۆڕستانی خاوەن عەقڵییەتە نوێکەی داعش.

لەسەر ئەو بنەمایە، هەسەدە بانگەواز لە هەموو گەنجان، کچان و کوڕانی ڕۆژئاوا، باکوور، باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئەورووپا دەکات، یەک بگرن و سنوورەکان لاببەن و وەرن بەشداری لە بەرخۆدان دا بکەن.

هەسەدە کۆتایی بە پەیامەکەی هێناوە و دەڵێت: ئەمڕۆ ڕۆژی شکۆ و بەرپرسیارییەتی مێژوویی یە.