پەیامی کورد ... هەسەدە : هەڕەشە لەسەر بەندئاوی تشرین هەیە
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات بڵاوی کردەوە :
فڕینێکی چڕی فڕۆکە خۆکوژەکانی (درۆن) سەر بە گرووپە چەکدارەکانی حکوومەتی دیمەشق لە ئاسمانی بەندئاوی تشرین و دەورووبەری هەیە، هاوکات دەورووبەری بەندئاوەکە ڕووبەڕووی تۆپبارانێکی چڕی ئەو گرووپانە بووەتەوە.
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاش بەردەوامن لە فڕین لە ئاسمانی ناوچەکەدا. هێزەکانمان لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەن.