پەیامی کورد ... ووردەکاری ڕێککەوتنی "هەسەدە" و حکوومەتی سووریا
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە بەیاننامەیەکی فەرمی دا ووردەکاری ڕێککەوتنێکی گشتگیر و مێژوویی لەگەڵ حکوومەتی سووریا ڕاگەیاند، کە ئامانج لێی کۆتایی هێنانە بە ململانێیە چەکدارییەکان و یەک خستنەوەی دامەزراوە سەربازی و کارگێڕییەکانە لە چوارچێوەی یەکگرتوویی خاکی سووریادا.
🔴 ڕاگرتنی تەواوەتی تەقەکردن لەنێوان سوپای سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات لەژێر چەتری ڕێککەوتنێکی گشتگیردا.
🔴 دەستپێکردنی پڕۆسەیەکی تێکەڵکردنی پلەبەندی بۆ هەردوو هێزی سەربازی و کارگێڕیی لایەنەکان.
🔴 کشانەوەی هێزە سەربازییەکان لە هەموو ئەو خاڵانەی کە وەک هێڵی بەریەککەوتن و تەماس هەژمار دەکران.
🔴 چوونە ناوەوەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (وەزارەتی ناوخۆ) بۆ ناو سەنتەری شارەکانی حەسەکە و قامیشلۆ.
🔴 دەستپێکردنی پڕۆسەی یەکخستنی هێزە ئەمنییەکان لە تەواوی ناوچەکەدا.
🔴 پێکهێنانی فیرقەیەکی سەربازی نوێ کە سێ لیوای هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لەخۆدەگرێت.
🔴 پێکهێنانی لیوایەکی تایبەت بۆ هێزەکانی کۆبانێ لە چوارچێوەی فیرقەیەکی سەربازی سەر بە پارێزگای حەلەب.
🔴 تێکەڵکردنی دامودەزگاکانی بەڕێوەبەریی خۆسەر لە ناو دامەزراوەکانی دەوڵەتی سووریادا.
🔴 جێگیرکردنی فەرمانبەرانی مەدەنی بەڕێوبەری خۆسەر و بە فەرمیکردنی پێگەکانیان لە دامەزراوەکانی دەوڵەت دا.
🔴 چارەسەرکردن و چەسپاندنی مافە مەدەنی و پەروەردەییەکانی گەلی کورد لە سووریادا.
🔴 دابین کردنی گەرەنتی پێویست بۆ گەڕانەوەی هەموو ئاوارەکان بۆ سەر زێد و ناوچەکانی خۆیان.
🔴 هەماهەنگی بۆ یەکخستنەوەی خاکی سووریا و چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ ئاوەدانکردنەوەی ووڵات.