پەیامی کورد ... وەزیری ناوخۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەرپرسێکی باڵای بەریتانیاوە پێ گەیشت
پێنجشەممە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە هامش فاڵکنەر پەرلەمانتار و وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا پێگەیشت.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا بابەتە گرینگ و هەستیارەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گفتوگۆیان لەبارەوە کرا بەتایبەت هەڵوەستە لەسەر پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی نوێی فیدڕاڵ کرا.
هەروەها باس لە دوایین هێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر کرا.
هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا پەیوەندی دوو قۆڵی و هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوو حکوومەتی کوردستان و حکوومەتی بەریتانیا لەپێناوی بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی و تاوانە ڕێکخراوەکان هەڵوەستەی لەسەر کرا.